دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی، پێویسته كۆتایی به تۆمه‌تباركردنی "بێ بنه‌ما"ی ئێران بهێندرێت و سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێن.
ئیبراهیم ره‌ئیسی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی بهوهكردوه، بانگه‌شه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه "بێ بنه‌ما"یه و وتی: "تۆمه‌ت و پڕوپاگه‌نده‌ی به‌رده‌وام له كاتی ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كاندا، نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر قۆناغی دانوستانه‌كانی كردووه‌ته ئامانجێكی سیاسیی و پابه‌ند نییه به مه‌رجه‌كانی ئه‌نجامدانی دانوستانێكی جددییه‌وه".
ئیبراهیم ره‌ئیسی باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، نایاسایی و تاكلایهنهن و رایگه‌یاندووه: "رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی پێویستی به هه‌ڵگرتنی سزاكان و كۆتاییهێنان به بانگه‌شه بێبنهماكانه".