هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

یونسێف: ئێستا پێویستمان بە ئاگربەستە لە پێناو منداڵانی ڕەفەحدا

گوتەبێژی سندوقی یارمەتی منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICEF)، جەیمس ئێلدەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە منداڵانی شاری ڕەفەحی غەززە نەکوژرێن کە لە ژێر هێرشی ئیسرائیلدان و ڕایگەیاند: "ئێستا پێویستمان بە ئاگربەستە بۆ منداڵانی ڕەفەح".

ئێلدەر و گوتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، راڤینا شامداسان لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵسەنگاندنیان بۆ هێرشی زەمینیی سوپای ئیسرائیل کرد بۆ سەر ڕەفەح.

گوتەبێژی یونسێف ئێلدەر، ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل کابوسی غەززەییەکان بووەتە ڕاستیی و، ڕایگەیاند: "ئەمە ڕاستییەکە کە ئەوانەی هێزیان بەدەستەوەیە توانای ڕێگریکردنیان هەیە".

هەروەها ئێلدەر باسی لەوە کرد کە ڕەفەح شارى منداڵانە و، زیاتر لە نیوەی منداڵانی غەززە لەوێدا دەژین.

ئێلدەر ئەوەیشی خستەڕوو کە هەلومەرجە سەرەکییەکانی ژیان لە ڕەفەح زۆر خراپە و، ڕایگەیاند: "لە ڕفەح هەر ٨٥٠ کەسێک یەک تەوالێتیان بەردەکەوێت. ئەگەر دەروازەی سنووری ڕەفەح بۆ ماوەیەکی زۆر بە داخراوی بمێنێتەوە، ئەوا زۆر سەختە بزانرێت چۆن دەتوانرێت لە غەززە ڕێگریی لە برسێتی دەکرێت".

گوتیشی: "پێویستە بڕەکی زۆر هاوکاری مرۆیی بچێتە غەززەوە. نابێت ڕەفەح داگیر بکرێت و ئیدی نابێت منداڵان بکوژرێن. ئێستا پێویستمان بە ئاگربەستە بۆ منداڵانی ڕەفەح".

لای خۆشیەوە، شامداسان باسی لەوە کرد کە کارەکانی بە زۆر ئاوارە و دەربەدەرکردنی خەڵکی لە ڕەفەح پێشێلکارییە بەرامبەر یاسای نێودەوڵەتیی و ئاماژەی بەهێز هەن بۆ جێبەجێ کردنی ئەوە.

شامداسانی باسی لەوەیش کرد کە ڕەفەح دوایین پەناگەیە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینی کە بەهۆی هێرشی بێ بەزەیی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی غەززە ناچار بە جێگۆڕکێ کراون. ئەو خەڵکەی لێرەن سەرلەنوێ بە زۆر دەربەدەر کراونەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار