هاتوچۆی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هەورە بروسکەوه كاره‌كانیان راگرتوه و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەورە بروسکە لە تاوەری ئینتەرنێتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییانی داوه و زیانی پێگه‌یاندوه.
وتیشی، داوا لە هاوڵاتییان ده‌كه‌ین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکەن تا ئەوکاتەی کە سیستم و هێڵی ئینتەرنێت دەکەونەوە کار.
جێگای باسه كه راگرتنی ده‌وام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌كاتێكدایه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لە بەردەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆدا هه‌وره بروسكه لە هاوڵاتییەکی داوە و به‌هۆیه‌وه برینداربوه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.