یانەی ئوراوای ژاپۆنی بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیونس لیگی ئاسیا

بۆتان 06/05/2023 - 14:23 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یانەی ئوراوای رێدی ژاپۆنی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی هیلالی سعودی بردەوە، لە یاریی گەڕانەوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا، لە یاریگای سایتاما.
تاكە گۆڵی یاریەكە لە لایەن ئەندرێ كاریلۆ، بە هەڵە، لە خولەكی ٤٨ تۆماركرا.
ئوراوای لە یاریی چوون لە یاریگای نێودەوڵەتی شا فەهد لەگەڵ هیلال بە یەكسانبوونێكی بەنرخ هاتبووە بە ئەنجامی گۆلێك بۆ هەردوو لە یاریگا هاتبوە دەرەوە، بە كۆی هەردوو یارییەكەی بە ئەنجامی 2-1 بردنەوەی تۆماركرد.
ئوراوای تاكە یانەكە بوو دوای ئەم نازناوە زۆرترین نازناوی ئاسیای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧، ٢٠١٧، ٢٠٢٢ -2023 نازناوی بەدەستهێنابوو.
وە ئوراوا زۆر نزیك بوو لە كردنەوەی گۆڵەكە، كاتێك باشترین چانسی خۆی لە نیوەی یەكەمدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی شینزۆ كۆرۆكیی دێرین لە شوێنی فڕینەوە بە پێی ڕاستی هێرشێكی كردە سەر كرۆسێك و سەركەوتوو بوو لە گۆڕینی تۆپەكە، بەڵام تۆپەكە بەر هێڵی بەرگری كەوت و سوڕایەوە لە دەرەوەی یاریگا.
بەمەش ئۆراوای ژاپۆنی وەك نوێنەری كیشوەری ئاسیا بەشداری جامی جیهانی یانەكان دەكات.


 

Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)