وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، كه گرێبه‌ستێكیان بۆ په‌ره‌پێدان به كێڵگه‌ی غازی عه‌كاز له پارێزگای ئه‌نبار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "زیمرهسۆرس"ى ئۆكراینی واژوو كرد و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش بڕی غازی سروشتی پێویست بۆ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئه‌نبار، دابین ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ڕایگه‌یاندووه: له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا، په‌ره به كێڵگه‌ی عه‌كاز ده‌درێت، ئه‌وه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵدا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌كه‌دا، له 60 ملیۆن پێ سێجا له ڕۆژیكدا زیاد بكرێت و بگه‌یه‌ندرێته 400 ملیۆن پێ سێجا.
عه‌بدولغه‌نی باسی له‌وه‌شكردووه: هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا، بڕی غازی پێویست بۆ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئه‌نبار، دابین ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو: پێشتر ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ ( كۆگازى)ی كۆریای باشوور كرابوو، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ی كۆریای باشوور ده‌ستبه‌رداری گرێبه‌سته‌كه بووه‌و، گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدان به كێڵگه‌ی غازی عه‌كاز له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئۆكراینییه‌كه واژوو كراوه.
عێراق ساڵانێكی زۆره بۆ دابینكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به ئێران ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ناوه ناوه ئێران به بیانووی جیاجیا هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ عێراق ڕاده‌گرێت.