ناتۆ مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌دات و فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكاش له ئه‌وروپا ده‌ڵێت: مانۆڕه‌كانی ئه‌مساڵ دژی ڕووسیا ئه‌نجامده‌ده‌ین.
داریل ویلیامز، فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز ، ڕایگه‌یاند، مه‌شقه‌كانی به‌هاری ئه‌مساڵی ناتۆ گه‌وره‌ترین مه‌شق ده‌بێت له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه،چونكه ژماره‌یه‌كی زیاتر سه‌باز تێیاندا به‌شدار ده‌بن و، بڕێكی زیاتری چه‌كیش له نیویاندا نمایشتدهكرێت.
وتیشی،له ڕابردوودا له كاتی مه‌شقه‌كانی ناتۆدا، ناوی دوژمن نه‌ده‌هات، بۆ یه هه‌مووكات دوژمنه‌كه خه‌یاڵی بوو،به‌ڵام ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییانه‌ی له به‌هاری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن وڵاتانی هاوبه‌شی ناتۆ له ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چن، "به كرده‌یی" دژی ڕووسیایه،، تاوه‌كو ڕێگری له كرده‌وه پاوانخوازییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێت كه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامیده‌دات، هاوكات خۆشمان بۆ هه‌موو هێرشێك له لایه‌ن ڕوسیاوه ئاماده ده‌كه‌ین.
به‌پێی وته‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ناتۆ، بڕیاره رۆژی 26ـی نیسانی 2024، له فینلاند كه نزیكه له سنووری ڕووسیا و فینلاند، مانۆڕه‌كانی ناتۆ ده‌ست پێبكه‌ن و، چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت.