كلۆپ: ئەگەر بڵین یاری پێش كۆتایی ئاسانە ئەوا ئێمە هەڵە دەكەین

بۆتان 27/04/2022 - 18:11 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یۆرگن كلوبی راهێنەری یانەی لیڤەرپول باس لە گرنگی یاری تیپەكەی بەرامبەر ڤیاریال دەكات لە پێش كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
كلوب لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەكە گوتی:" شرۆڤەی گونجاومان ئەنجامداوە، رێزی تایبەتمان هەیە بۆ ئیمری و ڤیاریال، بەڵام پێشتر ئەم تیپەمان بەشێوەیەكی باشتر بینیوە، تیپێكە جێگەی گرنگی پێدانە.
گوتیشی :" ئیمری راهێنەرێكی جیهانیەو ئەنجامەكانی زۆر باشەو كاری نایابی كردووە، ئەوان ئارەزوو دەكەن بگەنە یاری كۆتایی بەڵام ئێمەش هەمان ئارەزوومان هەیە.
لەكۆتایشدا گوتی :" دەمانەوێت هاندەران وەك ساڵی 2019 كاتێك پاڵپشتی تیپەكە بوون بەرامبەر بەرشلۆنە، كەشێكی ئاوا دروست بكەنەوە،ئەگەر بیر بكەینەوە بڵین یاری پێش كۆتایی ئاسانە ئەوا ئێمە هەڵە دەكەین، دەبێت راستگۆبین ئەم قۆناغە ئاسان نیە.


 

Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)