سه‌نیگال له‌ غینیا ئیستیوائی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ یاری پێش كۆتایی جامی ئه‌فریقیا

بۆتان عومه‌ر 31/01/2022 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال دواین هه‌ڵبژارده‌بوو خۆی گه‌یانده‌ یارییه‌كانی پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریگای ئه‌حمه‌دۆ ئه‌هیدجیۆ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ غینیای ئیستیوائی برده‌وه‌.
فامارا دییدهیو له‌خوله‌كی 28 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ سه‌نیگال تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه‌ كۆتایی هات.
له‌خوله‌كی 57 جانیك بویلا سلام گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ غینیای ئیستیوائی تۆمار كرده‌وه‌، دواتر شیخۆ كۆیاتی له‌خوله‌كی 68 سه‌نیگالی كرده‌ خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، دواین گۆڵیش له‌ یارییه‌كه‌ بۆ سه‌نیگال له‌لایه‌ن ئیسماعیلا سار له‌خوله‌كی 79 تۆمار كرا، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش سه‌نیگال خۆی گه‌یانده‌ یاری پێش كۆتایی جامی ئه‌فریقیا.