وریای ئارەزوە شاراوەکانت بە دەست بەتاڵ نەتهێڵنەوە

د.عومه‌ر زه‌ڵمى 21/02/2023 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

وریای ئارەزوە شاراوەکانت بە دەست بەتاڵ نەتهێڵنەوە.

لێرەهەموشتێک قەرەبو ئەکرێتەوە بەڵام لە بەردەم لێپرسینەوەی خوادا هیچ بیانویەک سەلکەپیازێک ناهێنێت.

دەنکە گەنمێک بەنهێنی بخەرەدەمی ماسیە کەوە زۆرلەوەباشترە لەکەعبەدا ترێلەیەک کەباب ببەخشیت بەتەماس سوپاسی خەڵک بیت،وریای فتنە شاراوەکانتبە!

مامۆستا ئەحمەدی عالم وزانای هەڵکەوتوی بەسڕە ئەڵێ خۆم ژنەکەم و مناڵەکەم بووین ،سوێند بەخوا لەتەنانێک لەماڵمانا نەبوو ،چوم خانوەکەم بفرۆشم ،لەڕێگا باوکی سەرکەوتم بینی وتی هاخێرە استاز ،وتم حاڵو مەسەلەو حاڵم ئاوایە، وتی ئەو دونانە ببەرەوە بۆ مناڵەکانت تائەوەش ئەخۆن خواکەریمە (خواوەکیل قۆڵبڕەکەی هین بوایە بەفرسەتی ئەزانی ولەخوار نیوەقیمەتەوە لێی ئەکڕی)، ئەڵێ منیش گەڕامەوە ولەڕێگا لوتم تەقی بەلوتی بێوەژنێکەوە مناڵێکی برسی بەدەستە وە بوو ،مناڵە لەبرسادەنگی ئەگەیشتە کەشکە شانی ئاسمان ومناڵە چاوی بڕیە دوکولێرە کەی دەستم کەهەرگیز ئەونیگا کردنەم لەبیر ناچێتەوە ، ژنەکە هاتە دەنگ و وتی خاڵۆگیان ئەم مناڵە بێباوکەو برسیەتی وئارامی لێ هەڵ گیراوە توخوا ئەونانانەمان بدەرێ،مناڵەش چاوی کزۆڵی لەکولێرەکان لانەئەداو هەردو کیانم دایەو وتم هابگرە سوێندبەخوا لەماڵی منیشدا لەتەنانێک شک نابەم ،ئەڵێ ژنە فرمێسکێکی خۆشی لەڕومەتیا جۆگەلەی بەست وڕوخساری مناڵەکەش گەشایەوە، منیش بەدڵتەنگیەکەوە ڕۆیشتم لەپەنای دیوارە کۆنەیەکدا خۆمدا بەزەویداو بیرم لەفرۆشتنی خانوەکە ئەکردەوە، کاتێکم زانی باوکی سەرکەوت پەیدا بویەوە بەهاوار ودڵخۆشی وچەقەنەلێدانەوە هات ،وتم چیە غەزەب ، وتی ئەوەچی ئەکەی لێرە لەماڵی ئێوە کەیف وسەمایە وبەرەکەت ڕژاوە بەسەرتانا،وتم سبحان اللە ،دەی چۆن ولەکوێوە ئەم بەرەکەتە ڕوی لەماڵی من کرد، وتی واللە کابرایەک لەخوراسانەوە بەچەندەهاباری زێڕو خۆراکەوە هەواڵی ماڵی ئێوەی پرسیوە وئێستە لەوێ بارەکانی خستوە ،ئەڵێ گوایە سی ساڵ پێش ئێستە باوکت پارەی لەلا داناوەو ئێستە قازانجەکەی هێناوەتەوە، ئیترمنیش گەڕام بەدوای ژن ومناڵە هەژارە کەداو هەمووپێداویستیەکانیم بۆجێبە جێ کردن و دەستم دایە تجارەت وبومە بزنسمانێکی گەورەو بەلێشاو خێروسەدەقەو مزگەوت وقوتابخانەو پردم پێ دروست ئەکرد، بەجۆرێ سەرسامی خۆم بووبووم وام ئەزانی هەرچی مەلەف وئیزبارەلەلای فریشتە کانە هەمویم پڕکردوەلەحسنات وئومێدم هەبوو خوا لەڕیزی ساڵحانا ئەژماری کردبم.

بۆشەوێ نەخەوتم قیامەت هاتەخەوم خەڵک شەپۆلی ئەداو جسمی هەندێک واگەورە بوو بوو عەقڵ تەقەببولی نەئەکردو هەندێکیان زەلامی گەورەگەورەیان بەشان هەڵگرتبون، فاسقی وام ئەبینی شارێک بەسەرپشیەوەبوو کەڕسوابونی پێوە دیاربوو، ترازوی حسابات دانراو منیان بانگ کردو گوناهیان لە ترازویەک وچاکەکانیش لەترازویەکیتر، کەیسی تاوان لەشوێنی خۆی وچاکەکانیشیان لەترازوی خۆی دانا ،خراپەکان قورس بوون ، هەرچی چاکەیان دائەنا ئارەزواتێک لەژێریابو ڕیسەکەی ئەکردەوە بەخوری ،زۆرترسام هیچ چاکەیەکم نەماو خراپەکانیش خۆیان لەزەوی توند کردبوو،ژێرچاکەکانم پڕبوون لەڕیاو غرورو ڕوپامایی ولەبەر نەفس و ئەوپۆخڵە واتانە ، پەنام نەما چاکەم نەماو زۆردڵتەنگ بوم کافر بەزەیی پیاما ئەهاتەوە،بانگ کەرێک بانگی کرد ئەرێ ئەم ئەحمەدە هیچی ماوە؟وتیان بەڵێ شتێکی ماوە،منیش واقم وڕمابوو هیچ چاکەیەک نەمابوونەیهێنن، تەماشام کرد دوکولێرەکەبوون هێنایانن، لەدڵی خۆماوتم من سەدان هەزار دینارودۆلارو مشروعم دروستکرد فریام نەکەوتن ئێستە کولێرە ڕەقەچیم بۆئەکا؟ واللە کولێرەکان تۆزێ ترازوەکەیان جوڵان ولەوئاسمانەوە هاتە خوارەوە، هەرئەوەنەم زانی فرمێسکە ئاڵتونیەکەی دایکی مناڵەهەتیوەکە گیفاندی بەلاماو خۆی خستەناو ترازوی چاکەکانمەوەو تەقەی بنی ترازوی چاکەکەنم دای بەزەویداو خراپەکانم هەڵفڕین وهەڵکشان، هاوارێک هات و وتیان ئەحمەد ڕزگاری بوو وسەر کەوتنی بەدەست هێنا. ئاهێک بەبەرما هاتەوەو سوپاسێکی خوام کرد وتێگەیشتم بەهەشت بەهەڵوێستی مەردانەو لەتە خورمایەک وبزەیەکی ڕاستگۆیانە بەدەست دێت نەک بە ڕیابازی و مشروعی زلەزلەی بێ ئیخلاس.
ئێستە زانیتان دەنکەگەنمێکی نهێنی دەم ماسیەک لەترەلەیەکی پڕکەبابی غرورانە باشترە.
ساخوایە لەڕیاو غرور بمان پارێزەو ئیخلاس بکەرە هەوێنی کردەوەکانمان.
اللهم امیــــن.


Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)