دیجیتال میدیای سپێده
"به‌ره‌ی ڕزگاری نیشتمانی" له تونس داوای له لایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته كرد هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ "ڕۆیشتنی" قه‌یس سعه‌یید و ڕێكخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یه‌كبخه‌ن. ئه‌مه‌ش دوای تۆماركردنی به‌شدارییه‌كی لاواز له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تونس دێت.
سایتى بى بى سى عه‌ره‌بى بڵاویكرده‌وه كه ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له خولی یه‌كه‌مدا گه‌یشته 11.22% كه ئه‌مه‌ش لاوازترین ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌رانه له ساڵی 2011ه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌رۆك كۆماری كۆچكردوو زین ئه‌لعابیدین بن عه‌لی.
كه‌می ڕێژه‌ی به‌شداریكردن به نیشانده‌رێكی نه‌رێنی بۆ پڕۆژه‌ی قه‌یس سعه‌یید سه‌رۆكى تونس داده‌نرێت كه له ساڵی 2021ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی له وڵات‌دا قۆرخ كردووه.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی ڕزگاری نیشتمانی، ئه‌حمه‌د نه‌جیب ئه‌لشابی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "داوا له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌م ده‌ست له‌ناو ده‌ست بنێین له پێناو هێنانه‌دی گۆڕانكاریدا، كه ئه‌ویش ڕۆیشتنی قه‌یس سعه‌یید و چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێشوه‌خته‌یه.