دۆسیه‌ی كوشتنی شیرین ئه‌بو عه‌قله‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرا

خوبه‌یب گه‌ردی 07/12/2022 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

دۆسیه‌ی كوشتنی شیرین ئه‌بو عه‌قله‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرا.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ناوه‌ندی نه‌خیل بۆ ماف و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، دۆسیه‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نوس شیرین ئه‌بو عه‌قله‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن .

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ستایشی ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس شیرین ئه‌بو عه‌قله‌ بۆ دادگای تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، هیوادارن ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڕیاردانێكی لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ سوپای ئیسرائیل دژی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌نجامیانداوه‌.

رۆژی 11ی مانگی )ئایاری ئه‌مساڵ، رۆژنامه‌نوسی دیاری عه‌ره‌ب و په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ ئیسرائیل شیرین ئه‌بو عه‌قله‌، له‌كاتی روماڵكردنی گه‌مارۆدانی كه‌مپی جنین كوژرا، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستین و بنه‌ماڵه‌كه‌شی سوپای ئیسرائیلیان تۆمه‌تبار كردوه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌و كچه‌یان كردوه‌ته‌ ئامانج.