72 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ ئه‌فغانستان بوونه‌ قوربانی

رزگار اسلام 30/09/2022 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی فێركاری له‌ شاری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان زیاتر له‌ 72 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

پۆلیسی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ ناو ناوه‌ندی ( كاج)ی فێركاری له‌ گه‌ڕه‌كی ( ده‌شت بارشی) رۆژئاوای كابوڵ كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌بن روویداوه‌ و به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 32 كه‌س كوژراون و 40ى تریش برینداربوون.

له‌ دوای گرتنه‌وه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ شیعه‌نشینه‌كانی گرتۆته‌وه‌ و ده‌یان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.