به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به‌میدیا عێراقیه‌كانی ڕاگه‌یاندووه: ڕێككه‌وتن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانى عێراق كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ، ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سالم عیساوی به‌ڕێككه‌وتنی نێوان هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری، عه‌زم وحه‌سمی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق به‌ربژێر كراوه. به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشتی له‌سالم عیساوی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
تا ئێستا پارتی ته‌قه‌دووم به‌سه‌رۆكایه‌تی محمد حه‌لبووسی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانى سه‌روه‌ری، عه‌زم وحه‌سمی نیشتمانی، نیشان نه‌داوه، له‌كاتێكدا حیزبه‌كه‌ى حه‌لبووسى زۆرینه‌ى سووننه‌یه له‌په‌رله‌مان دا وئه‌و پۆسته به پشكى خۆى ده‌زانێت.
ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردوو، شه‌علان كه‌ریم له‌به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كشایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه سوننه‌كان له‌باره‌ی كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، پێده‌چێت ئێستا ته‌نها به‌ده‌نگدان له‌په‌رله‌مان، پرسه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
تا ئێستا دیار نییه كاندیدی كام لایه‌نی سوننه چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، چونكه لایه‌نه‌كانی سوننه، شیعه وكورد كۆده‌نگی ته‌واویان له‌سه‌ر كاندیده‌كان نییه.
ڕۆژی 14ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، دادگای باڵای فێدڕاڵی عێراق، ئه‌ندامییه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ونزیكه‌ی شه‌ش مانگه په‌رله‌مانى عێراق بێ سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه.