ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی قۆناغی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌ستیپێكرد.
لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ رێككه‌وتی 7ی ئایاری 2024 یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد و له 14ی ئایاری 2024 كۆتایی پێدێت.
راشیگه‌یاندوه: به پشتبه‌ستن به خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش، ئه‌مڕۆ به‌بابه‌تی زانست بۆ هه‌مووان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه ده‌ستیپێكرد و به‌زمانی ئینگلیزی له‌رێككه‌وتی 14ی هه‌مان مانگ كۆتایی پێدێت.