ئێران.. پەیکەری قاسم سولەیمانی سوتێندرا

06/01/2022 - 17:01 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

پەیکەری فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری رۆژئاوای ئێران سوتێندرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران، دوێنێ لە شاری شەهریکورد سەنتەری پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، پەیکەری قاسم سولەیمانی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە سوتێندراوە.

محەمەد عەلی نیکونام، نوێنەری عەلی خامنەیی لەو پارێزگایە، کاردانەوەی بەرامبەر ئەم کارە نیشان دا و دژبە ئەمریکا و ئیسرائیل لێدوانی دا.

فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لەسەر بانگێشتی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەردانی عێراقی کرد و لە دوای گەیشتنی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژرا.


 

Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)