بۆمبێكی كۆنتڕۆڵكراو له پاسێكی گواستنه‌وه‌ی شاری به‌غدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قیه‌وه‌و كوژرانی دوو كه‌س و بریندار بوونی چوار كه‌سی تری لێ كه‌وته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ڕاگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی حوریه دوو له باكووری شاری به‌غدا ڕویداوه و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژراون و چوار كه‌سی تریش بریندار بوون.
به پێی وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق، كه‌سێك له كاتی دابه‌زینی له پاسه‌كه عه‌لاگه‌یه‌كی به‌جێ هێشتووه و دوای دابه‌زینی خۆی ده‌ستبه‌جێ عه‌لاگه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
تا ئیستا ئه‌و كه‌سه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام له ڕێگه‌ی كامیرای چاودێری نزیك شوێنی دابه‌زینه‌كه‌ی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كهسهكهدان.
ئه‌مه‌و رێكخراوی داعش له‌مساڵدا ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر له عیراق ئه‌نجام ده‌دات، هاوكات له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی روبه‌رێكی زۆری خاكی ژێر ده‌ستی و كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن سوپا‌و هێزه عیراقییه‌كانه‌وه.
ئه‌و رێكخراوه له ته‌مموزی ئه‌مساڵدا به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمربڕێژكراو راگه‌یاند له ناوچه‌ی كه‌راده له‌به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه 324 كه‌س كوژراون، له خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌دا له‌عیراق له‌دوای روخانی رژێمهى پیشووى عێراق.