نوێنه‌رى مامۆستایانی وانه‌بێژ رایگه‌یاندوه: به‌هۆی بێباكی وخه‌مساردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست داواكاری ومافه‌كانیان، بریاریانداوه له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن وده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانیان،كارۆخ عه‌بدوڵا نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ رایگه‌یاندوه:بڕیاریانداوه سێشه‌ممه‌ی داهاتو كه‌ده‌كاته سبه‌ى،كاتژمێر 10به‌یانی له‌به‌رده‌م بیناى په‌روه‌رده‌ى شاره جیاوازه‌كانى هه‌رێم بایكۆت وخۆپیشاندانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌ستپێبكرێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه:به‌هۆى بێباكی وخه‌مساردی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاست مافه ڕه‌واكانمان،ئێمه دووباره بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
مامۆستایانی وانه‌بێژ پێشتروئێستاش داوایان له‌هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی وپه‌روه‌رده كردوه كه‌كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌دامه‌زراندن چاره‌سه‌ر بكرێت.