پێشنیارێكى نوێ بۆ كۆتایى هێنان به‌قه‌یرانى غاز له‌ئه‌وروپا

29/09/2022 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

كۆمسیۆنى باڵاى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ژێر فشارى ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانى ئه‌وروپا گه‌یشتووه‌ته‌ چه‌ند ده‌ست پێشخه‌رییه‌كى نوێ بۆ دانانى سنورێك بۆ نرخه‌كانى غاز له‌ئه‌وروپا، وپێشنیاركراوه‌ به‌دانانى سنورێك بۆ نرخى غازى شینى روسى.

ئاژانسى دى پى ئه‌ى، بڵاویكردۆته‌وه‌: كه‌كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا داوایكردوه‌ وڵاتانى یه‌كێتییه‌كه‌ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ دانانى سنورێك بۆ نرخه‌كانى غاز، وئامانجى سه‌ره‌كیشیان گره‌نتیكردنى نرخێكى گونجاوه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستان دا.

له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كه‌ى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ئیسپانیا وپورتۆگالیش هه‌مان پێشنیاریان كردوه‌، بۆ دانانى گونجاوترین نرخى بۆ غازى روسى، وبژارده‌یه‌كى دیكه‌شیان دانانى نرخى غازى شینى روسییه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با.