وەزیری دەرەوەی عێراق: پێشبینی دەکەم لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی نەوت بگاتە 150 دۆلار

27/09/2022 - 19:20 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی نەوت بگاتە 150 دۆلار.

فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: "لە زستان نزیك دەبینەوە، پێشبینی دەكەم نرخی نەوت لە چەند مانگی داهاتوودا بەرز ببێتەوە، رەنگە بگاتە 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک یان زیاتر".

فوئاد حوسێن ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لە وەرزی زستاندا نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە ئەوا زیان بە ئابووری ئەو وڵاتانە دەگەیەنێت كە بەرهەمهێنەری نەوت نین.

جگە لە فاكتەری وەرزی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە كاریگەریی سزاكانی دژە روسیا كرد لەسەر تێچووی هایدرۆكاربۆنەكان.