تەنگە نەفەسی چیه‌ و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

13/05/2018 - 22:34 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

تەنگە نەفەسی

ئەو نەخۆشیەیە کە تایبەتمەندیەکەی هێرشی بەردەوامی هەناسەبڕکێ و هەناسەی قوڵە کە خیزەی لەگەڵدایە.
مەترسییەکەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر،لە سەعاتێکەوە بۆ سەعاتێکی تر،وە لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر دەگۆڕێت. ئەم دۆخە پەیوەندی بە ئیلتیهابی ڕێڕەوی هەوای سیەکانەوە هەیە کاریگەری لەسەر هەستیاری کۆتایی دەمارەکان هەیە بۆیە ئەم ڕێڕەوانە بە ئاسانی دادەخورێن.
لە هێرشەکەدا ڕێڕەوەکانی هەوا دەئاوسێن و تەسک دەبنەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆشتنی هەوا بۆ سیەکان کەم ببێتەوە.
کاتێک نەخۆش سەردانی دەرمانخانە دەکات کۆمەڵێک پرسیاری پێویستی لێدەکرێت لەوانە (مێژووی نەخۆش) دەربارەی مێژووی خێزانەکەی کە ئایا (دایک یان باوک)ـی تەنگەنەفەسی هەبووە؟ یان هۆکارەکەی بۆماوەییە؟وە نیشانەکانی چۆن زانیووە؟کاتێک دەرمانەکانی بەکارهێناوە وەڵامدانەوەی چۆن بووە بۆیان؟ وە بە درێژایی ماوەی بەکارهێنانی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ڕاهێنانەکان هەبووە؟...هتد

چۆن چارەسەری تەنگەنەفەسی دەکرێت؟
* (Inhaler ئینهاڵەر)
* (Tablet حەب)

* (Inhaler)ئینهاڵەر: ئەوانەن کە لە ڕێگەی هەڵمژینەوە بەکاردێن.
* (Tablet)حەب: ئەوانەن کە بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی بەکاردێن.

دوو جۆر ( inhalerئینهاڵەر)ـمان:-

(Reliever ڕیلیڤەر):ئەو ئینهاڵەرانەن کە کاتێک نیشانەکانی لێدەردەکەون لەوکاتەدا بەکاردێن واتە بۆ حاڵەتی لەناکاوە،یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەخێرایی چارەسەرببێت و هەناسەدانی باشتربێت.
(Preventer پریڤێنتەر):ئەم جۆرەیان پێویستە بە ڕێکی بەکاربهێنرێت تەنانەت کاتێکیش کە نیشانەکانی لێدەرنەکەوتبێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە بەرەو پێش چوونی نیشانەکان.

*زۆرجار Steroid ستیرۆیدەکانیش وەک چارەسەری ئیلتیهابی ڕێڕەوی هەوا دادەنرێت.

 

ئاماده‌كردنی : هه‌دیه‌ محمد

چارەسەرکردن بەبێ دەرمان:
*وازهێنان لە جگەرەکێشان چونکە جگەرە کێشان تەنگەنەفەسیەکە خراپتر دەکات.