لەبەر ئەم سودانە ئاوی مەعدەنوس بخۆنەوە

16/03/2018 - 15:40 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی
بەر لەچەندین سەدەیە بەھۆی تایبەتمەندییە چارەسەرکارییەکانییەوە، گیراوە یان ئاوی مەعدەنوس بەکاردەھێنرێت بۆ ئاسانکاری ھەرس.
دەبێ مەعدەنوس بخەیتە ناو ئاوەوە وماوەیەک تێیدا بمێنێتەوە و دواتر ئاوەکەی لەبەر ئەم سودانە بخورێتەوە: 
١. چارەسەری گرفتەکانی گورچیلە و بۆری میز و دروستبونی بەردی گورچیلە و دەرکردنی، سەرباری رێگری لەقەتیسبونی ئاو لەنێو لەشدا، رێگری لەئاوسان.
٢. زیاتربونی ژیری و کەمترکردنەوەی لەبیرچونەوە.
٣. رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سیە و ئەمەش بەسوودە بۆ تەندروستی گشتی ددان و چاو و ئەمەش گرنگە بۆروبەرووبونەوەی پەتا و پاراستن لەھەوکردنی جومگەکان و نەرمبونی ئێسک.
٤. بیتاکارۆتینی تێدایە بۆیە بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری رەبو و رۆماتیزم.
٥. ڤیتامین ئەی و سی تێایە کەبەسوودە بۆ پاراستن لەنەخۆشیەکانی رەقبونی خوێنبەرەکان و شەکرە و قۆڵۆن.
٦. رێژەیەکی زۆری کالیسیۆمە و رۆڵی کاریگەر دەبینێت بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و ددان.
٧. دەوڵەمەندە بەفۆلیک ئەسید بۆیە چارەسەری ئەنیمیا دەکات و پارێزەری تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێنە و سوڕی خوێن رێک دەخات و جەڵتە سنورداردەکات. 
٨. گرفتی زراو و جگەر ناھێڵێ و رزگاری دەکات لەمادە زیانبەخشەکان.
٩. بەسوودە بۆ گەدە و ریخۆڵە و چارەسەری قەبزی دەکات.
١٠. کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر پێست  و زیبکەی لاوێتی.
١١. دژی خانە شێرپەنجەییەکانە
١٢. بەسوودە بۆ پاراستن لەخانەکان و دەمارەکانی مێشک
١٣. بۆ درەوشانەوەی قژ و بەھێزبونی باشە و رێگرە لەروتانەوەی
١٤. بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی گەدە و دەم و ددان.