وه‌زیری به‌رگری توركیا، ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ر وبه‌غدا دوای چه‌ندین ساڵ، هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی واژووكردنی یه‌كه‌م ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ده‌نێن.
یاشار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ عێراق، بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و عێراق به‌ڕێده‌كه‌وێت و بۆ یه‌كه‌مجار دوای چه‌ندین ساڵ، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق واژوو ده‌كه‌ین.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا راشیگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی په‌یوه‌ندیداره به به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وامن، ئێمه پلانه‌كانمان ئاماده كردووه وبه‌رده‌وامین له‌كاركردن. گوتیشی: دۆسته عێراقییه‌كانمان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نزیكیان به‌كارهێناوه بۆ ناوهێنانی په‌كه‌كه به‌تیرۆریست.
گوله‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا نیازی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو به قووڵی 30 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووری توركیا وعێراق هه‌یه، ئاشكرایكرد: به‌كرداری ناوچه‌ی پارێزراو دامه‌زراوه، به‌ڵام هه‌ندێك كار هه‌یه كه‌پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین وكار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانیان.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و كارانه، په‌یوه‌ندیدارن به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی قه‌ندیل وگاره له‌باكووری عێراق له په‌كه‌كه.