هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دادگای فیدڕاڵی دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێمی رەتكردەوە

دادگای فیدڕاڵی دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە كە دژی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و بوونی نوێنەرایەتییەكانی پەروەردەی عێراقی لە هەرێمی كوردستان تۆماركرابوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2024 دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆبووه‌وه‌ و سكاڵایەكی "مستەفا جەبار سەنەد" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتكردەوە كە داوایكردبوو دادگاكە بڕیارێكی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ناردنی سێ مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2023دا بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.
هاوكات دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی دیكەشی رەتكردەوە كە تایبەتبوو بە داخستنی كەمپی ئاوارەكان و نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە سێ پارێزگای ھەرێمی كوردستان كە لەلایەن "رافید ناسڕ عەبدولكەریم"ەوە دژی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری پەروەردە تۆماریكردبوو بەهۆی نەبوونی مەرجی پێویست بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی، سکاڵاکە ڕەتکرایەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار