هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پیشەییەكانی یەكگرتوو: حكومەتی هەرێم دەرفەتی كاری بۆ كرێكارانی ناوخۆیی بەرتەسك كردۆتەوە

دەزگای پیشەییەكانی یەكگرتوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران ڕایانگه‌یاند: بەداخەوە ساڵ دوای ساڵ كرێكاران لە عێراق و كوردستاندا ڕووبەڕووی كارەسات بوونەتەوە و بەهۆی نەبوونی كوالیتی ژینپارێزیان دووچاری مەرگ و زیان دەبنەوە.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەناوی خوای گەورەی ميهرەبان

- جەماوەری سەربڵندی كوردستان

- كرێكارانی ماندوونەناس و بە خزمەت

- دەستە بەخزمەتەكانی ئاوەدانی وبوژانەوە و ژیانەوە

قەیران و ئاریشە دارایی و ئابووریەكانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو، خەڵكی كوردستانی بە گشتی و چینی كرێكارانی بەتایبەتی خستە دۆخێكی دژوار و ناسروشتییەوە و باری ژیانیانی سەخت و قورستر كرد، ئەگەر چی وڵاتان بەپلان و نەخشەی بونیادنەرانە كار بۆ خزمەتی زیاتری كرێكاران دەكەن و خزمەتكردنی ئەم چینەیان لە پێشینەی كاراكانیان داناوە..

بەداخەوە ساڵ دوای ساڵ كرێكاران لە عێراق و كوردستاندا ڕووبەڕووی كارەسات بوونەتەوە و بەهۆی نەبوونی كوالیتی ژینپارێزیان دووچاری مەرگ و زیان دەبنەوە..

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كردنەوەی دەرگا لەبەردەم كرێكارانی بیانیدا دەرفەتی بۆ كرێكارانی ناوخۆیی بەرتەسك كردۆتەوە، یاسا بەركارەكان وەك پێویست لە خزمەتیاندا نییە..

هەر بۆیە وەك دەزگای پیشەییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە كرێكارانی بونیادگوزاری نیشتیمان، داواكارین حكومەت و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە خەمی جدیی ئەم توێژەدابن و بە دەستەبەركردنی بیمەی كۆمەڵایەتی و زامنكردنی ژیانی ئایندە بۆیان، بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستێت...

پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی كرێكاران... سەركەوتوو بێت خەباتی مەدەنی مافخوازانەیان

 

دەزگای پیشەییەكانی یەكگرتوو

30/4/2023

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار