هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمریكا.. كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا بەشێكی گرنگی تەوەرەكانی گفتوگۆی نێوان بایدن و سودانی بووە

لە گفتوگۆكانی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا، كۆمەڵێك تەوەر و بابەتی هەستیار و گرنگی هەڵپەسێردراو لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دا گفتوگۆی لەسەر كرا و تێڕوانینی هەردوو حكومەتی ئەمریكا و عێراقی لەسەر روونكرایەوە، لە بابەتە نێودەوڵەتیەكان، پرسی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئێران لە لایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سەرۆكی ئەمریكا روونكرایەوە.

بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان قسەی لەسەر كراوە، موچەی فەرمانبەرانی كوردستان و سازدانی هەڵبژاردنی كوردستان و دۆخی پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی قسەو باسی لەسەر كراوە، بابەتی وزە و فرۆشتنی نەوت كڕینی غازی ئێران لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، هەروەها بابەتی میلیشیاكان و سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق قسەو باسی لەسە ركراوە، لە نێوان عێراق و ئەمریكا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی و ئەو وڵاتە و گەورە بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئەمریكی و وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی خەزینەی ئەمریكی كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، شاندەكەی عێراق شاندێكی باڵا و گەروە و هەمەلایەن بووە، لە پرسی وزەدا بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق، جۆبایدن، ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كردووە كە عێراق لە بواری خۆبژێوی كەرتی وزەدا بەدەستی هێناوە، لەگەڵ سودانی باسیان لە دەرفەتەكانی ئایندە كردووە لەپێناو هاوكاری دووقۆڵی بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە عێراق تاوەكو ساڵی 2030، ئەمەش بە هاوكاری كۆمپانیا ئەمریكییەكان.

سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵیشتی واشنتۆن كردووە بۆ هەوڵەكانی عێراق لە بواری نۆێكردنەوەی كەرتی وزە و كەمكردنەوەی دەردانی غازی میسان و باشكردنی تەندروستی گشتیی و فەراهەمكردنی كارەبا بەشێوەیەكی باشتر بۆ گەلی عێراق هەروەها تەواوكردنی پرۆژەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عێراق بە وڵاتانی دراوسێوە، بەتایبەتیش ئوردن و وڵاتانی كەنداو.

بایدن و سودانی لە بارەی پلانی ئایندە بۆ گەشەپێدانی سەرچاوەكانی عێراق و گەرەنتیكردنی ئەوەی هەموو عێراقییەكان سودمەند دەبن لە سەرچاوە سروشتییەكانی وڵاتەكەیان بەوشێوەیەی لەگەڵ دەستوری عێراقدا گونجاوە، گفتوگۆیان كردووە.

سودانی و بایدن جەختیان لەسەر بایەخی گەرەنتی گەیشتنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەكانی جیهان كردووە، هەردوولا خواستی خۆیان بۆ كردنەوەی بۆری نێوان عێراق و توركیا نیشانداوە‌ كە بەهۆی داخستنی ئەم بۆرییەوە‌ لە 25ی ئازاری 2023وە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا راوەستاوە و ئەمەش نیگەرانی كۆمپانیا بیانییەكانی كەرتی نەوتی هەرێمی لێكەوتەوە و بەر لە سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتۆن، كۆمپانیاكانی بواری نەوت لە هەرێم نامەیەكی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی كۆنگرێسی ئەمریكا كرد‌بوو، بۆ ئەوەی تەورێكی گفتوگۆكانی نێوان سودانی و بایدن تایبەت بكرێت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە قسەو باسی زۆر لە كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی عێراق و بەرپرسانی ئەمریكا كراوە، لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی عێراق پابەندی خۆی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە و بە بەرپرسانی ئەمریكای راگەیاندووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا باشترین گەرەنتی و پاڵپشتیە بۆ هێشتنەوە و پاراستنی قەوارەی هەرێم، سودانی جەختی كردۆتەوە كە هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوی عێراقە و خۆشگوزەرانی خەڵكەكەی و سەقامگیری هەمەلایەنەی لە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵیە.

لە بەرامبەر ئەم تێروانینانەی سودانی بەرامبەر هەرێمی كوردستان، بایدن ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كردووە بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە تایبەت كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقی هانداوە بۆ بەردەوامیدان بەم سیاسەتەی كە گرتوویەتیە بەر.

سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ چەسپاندنی دیموكراتیەت لە عێراق راگەیاندوە، لەو چوارچێوەیەدا داوا لێ كردووە هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدەن و سودانیش بەڵێنی داوە بە ئەمریكا كە رێگە نادەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە ئاراستەی نا تەندروست ببرێت و سودانی بەرگری لە بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق كردوە كە ڕێگەی بە بەغدا داوە ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بدات، و هەڵبژاردنەكانی هەرێم لەلایەن كۆمسیۆنی عێراقەوە بەڕێوەببرێت.

لە بارەی ناكۆكیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكە كاتێك پرسیار لە سودانی كراوە سەبارەت بە ڕێگریكردن لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكە، سودانی بە ئەمریكیەكانی گوتووە گفتوگۆ باشترین چارەسەرە لەگەڵ دراوسێكانی عێراقدا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و سزای بانكە عێراقیەكان باسكراوە، هەریەك لە جۆ بایدن و محەمەد شیاع سودانی پشتگیری خۆیان لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان كردووە، بەڵام لە دوای كۆتای هاتنی دانوستەنەكانی نێوان شاندی سەربازی عێراق و ئەمریكا و ئەنجامدانی پێداچونەوەی تەواوەتی لە مەترسیەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق.

كۆشكی سپی لە راگەیندراوەكەیدا، ئاشكرای كردوە كە هەریەك لە جۆ بایدن و محەمەد شیاع سودانی پشتگیری لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دەكەن، ئەمەش لە دوای كۆتای هاتنی دانوستەنەكانی نێوانیان و ئەنجامدانی پێداچونەوەی تەواوەتی لە مەترسیەكانی داعش لە عێراق، لەبارەی بەرەپەێدان و بەرزكردنەوەی ئاستی بانكی لە عێراق هەردوولا رێككەوتن لە كۆتایی ساڵی 2024دا بانكە عێراقیەكان پەیوەندیەكانیان و مامەڵەكانیان ڕاستەوخۆ بە بانكە نێیودەوڵەتییەكانەوە ببەسترێتەوە، هاوكاتیش، جۆ بایدن و سودانی ئاماژەیان بەوەشكردوە، كە چاكسازییەكانی عێراق لە كەرتی بانكیدا سەركەوتنی پێوە دیارە و بەردەوام دەبن لەسەری و لە كۆتای ئەمساڵدا دەرئەنجامەكانی بە تەواوی دەردەكەوێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار