گرنگترین مانشێتەکان
نیشان دان به‌پێی به‌روار : کانونی یەکەم 2019

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

به‌ر له‌ (50) ساڵ پێشبڕكێیه‌كى توند له‌ نێوان وڵاته‌ گه‌وره‌كان بۆ رۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌ستیپێكرد و ، له‌ پاشان مرۆڤ له‌ سه‌ر رووى مانگ نیشته‌وه‌ ، ئێستاش پێشبڕكێى رووكردنه‌ هه‌ساره‌ى مه‌ریخ گه‌رمبووه‌ ، به‌ تایبه‌تى بۆ ساڵى 2020 .
ده‌زگاى ئاسمانى ئه‌مریكى (ناسا ) خۆى ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو كه‌شتییه‌ك بۆ مه‌ریخ ئه‌نجامبدات ، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ى "پڕۆژه‌ى مه‌ریخ 2020" ده‌بێت .
ناسا ، نیازى وایه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخ ئه‌نجامبدات ، ئه‌ویش به‌ دیاریكراوى له‌ نێوان مانگى ته‌مموز و مانگى ئابى هاوینى داهاتوو ،ئه‌و ماوه‌یه‌ش زۆ رگونجاوه‌ تاكو به‌ كه‌مترین سوته‌مه‌نى و تێچوو گالیسكه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ بنیشێت .
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ وڵاتى چین هه‌وڵده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ى نهێنییه‌كانى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ كاربدات و ، په‌كینیش بڕیاریداوه‌ پڕۆژه‌ى "ئێچ ئێكس 1 " له‌ ماوه‌ى ساڵى 2020 ئه‌نجامبدات ، پاش ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 2012 ئه‌ركى چین كۆتایى هات ، به‌ شكستهێنانى گالیسكه‌ى ئاسمانى روسى له‌ رۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ى زه‌وى ، كه‌ ئه‌وكات پڕۆژه‌ ۆوسییه‌كه‌ گالیسكه‌ى چینكى هه‌ڵگرتبوو .
"وو یان " ى جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسمانى چینى ئاشكرایكردووه‌ ، هیوادارین بتوانین " كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌شدارى چاره‌نوسى مرۆڤایه‌تى " له‌سه‌ر مه‌ریخ دابمه‌زرێنین ، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كان كه‌ له‌ ساڵى 2020 و به‌ پاڵپشتى حكومه‌تى چینى ئه‌نجامیده‌ده‌ین .
ده‌زگاى ئاسمانى چینى پلانى داڕشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2020 گالیسكه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخ بگیرسێنێته‌وه‌ ، تاكو رێگه‌ خۆش بكات بۆ گه‌شتێكى ترى ساڵى 2021 .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

زستان سارده‌ ، زۆریش سارده‌ له‌ وڵاتى روسیا ، به‌ڵام شارێك به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌بێته‌ ساردترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وى و ناتواندرێت باس له‌ ساردییه‌كه‌ى بكرێت .
شارى "یاكۆتسك " كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕى رۆژهه‌ڵاتى روسیا و له‌ چوارچێوه‌ى ناوچه‌ى "سیبریایه‌ " و ، زۆریش دوور نیه‌ له‌ بازنه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى باكورى زه‌وى . ئه‌م شاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌پله‌یه‌كى گه‌رمى تۆماركرد ، كه‌ گه‌یشته‌ (47) پله‌ى ژێر سفر ، هه‌روه‌ك له‌ راپۆرته‌ ناوخۆییه‌كانى وڵاته‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ .
به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌م شاره‌ له‌ وه‌رزى زستان ژماره‌ى پێوانه‌یى له‌ نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و ساردى تۆمارده‌كات ، بۆیه‌ به‌ ساردترین شارى جیهان ناسراوه‌ و ، ناوه‌نده‌پله‌ى گه‌رمى شاره‌كه‌ له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌م ( مانگى 12) ده‌گاته‌ (40) پله‌ى ژێر سفر ، به‌ پێێ تۆماره‌ مێژووییه‌كان له‌ ساڵى 1911 پله‌ى گه‌رمى شاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (60) پله‌ى ژێر سفرى سه‌دى .
ئه‌م پله‌ گه‌رمییه‌ نزم و پێوانه‌ییه‌ش ده‌بێته‌ هۆى نه‌مانى ووزه‌ى پاترى مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان ، هه‌روه‌ك به‌ستنى خۆڵ و خاكى ناوچه‌كه‌ ، خه‌ڵكه‌كه‌ى ناچارده‌كات له‌ كاتى دروستكردنی خانووه‌كانیان پاڵپشتى زیاتر له‌ بناغه‌ى خانووه‌كانیان دابنێن.
وێنگرێكى سویسڕى له‌ كاتى سه‌ردانى بۆ ئه‌م شاره‌ رایگه‌یاندبوو ، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ كڕینى شتێكى زۆر ساده‌ ، به‌ كارێكى زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤ داده‌ندرێت .
به‌ڵام ده‌بێت ژیان به‌رده‌وام بێت ، ده‌سته‌ڵاتدارانى ناوخۆییش بڕیاریانداوه‌ به‌ وه‌ستاندنى خوێندن بۆ منداڵانى پۆله‌كانى یه‌ك تاكو پێنجى بنه‌ڕه‌تى ، به‌ڵام بۆ خوێندنى ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى ده‌بێت به‌رده‌وام بێت . هه‌ندێكی تریش له‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ به‌ مه‌له‌كردن و دروستكردنى بوكه‌به‌فرینه‌ سه‌ركه‌شى ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووى كه‌شوهه‌واى ساردى ناوچه‌كه‌یان ده‌بنه‌وه‌ .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر

 


خراپترین پاسوۆردەکانی ساڵی 2019

یەک شەممە, 29 کانونی یەکەم 2019 21:52

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

 

هەندێکجار هاککەران پێویستیان بەوە نییە تاکتیک و تەکنیکی ئاڵۆز بۆ هاککەران بەکاربهێنن، بەڵکو تەنیا لە رێگای پێشبینی کردنی وشە نهێنییەکانیان دەتوانن بچنە ناو هەژماری ئەو کەسەی دەیانەوێت هاککیان بکەن.

بەگوێرەی بە دواداچوونێکی پێگەی NBCnews، لە ساڵی 2019، ئەم هەژمارانەی ئەم وشە نهێنیانەیان هەبووە، زۆرترین جار هاککراون:

123456

123456789

qwerty

1234567

12345678

12345

Iloveyou

111111

123123

 

 

محه‌ممه‌د ئه‌مین

 


ئەپڵ سەدان هەزار دۆلار دەداتە هاککەران

پێنج شەممە, 26 کانونی یەکەم 2019 14:17

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی پرۆگرامێکی هاککردنی راگەیاند، تیایدا پارە دەدانە ئەو کەسانەی کەلێن لە سیستمەکانی کۆمپانیاکە دەدۆزنەوە و دەتوانن هاکی بکەن.

ئەم پرۆگرامە لە ساڵی 2016ەوە بۆ دۆزینەوەی کەلێنە ئەمنییەکانی ئایفۆن چالاککراوە، بەڵام ئەمساڵ گۆڕانکاری تێدا کراوە و بەرهەمەکانی ئایپاد، ماک، ئەپڵ تی ڤی و ئەپڵ وۆچیش دەگرێتەوە.

ئەپڵ رایگەیاندووە، ئەگەر هاککەران بتوانن بە سەرکەوتووی بەرهەمەکانی ئەپڵ هاک بکەن، ئەوا خەڵاتەکەیان لە سەدان هەزار دۆلارەوە بۆ یەک ملیۆن دۆلار دەبێت.

ئەم هەنگاوەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکە بۆ ئەوەیە، سیستمی بەرهەمەکانی ئەپڵ پارێزراوتر بن.

محه‌ممه‌د ئه‌مین

 


هه‌فتانه‌ چه‌ند جار منداڵى شیره‌خۆر بشۆین ؟

چوار شەممە, 25 کانونی یەکەم 2019 10:57

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

گۆڤارێكى ئه‌ڵمانى باسیكردووه‌ ، شتێكى گونجاو نیه‌ رۆژانه‌ منداڵى شیره‌خۆر بشۆرێت ، چونكه‌ پێستیان زۆر هه‌ستیاره‌ و ، له‌ پێستى كه‌سانى پێگه‌یشتوو به‌ رێژه‌ى (30%) ته‌نكتره‌ .
گۆڤارى " به‌یبى ئه‌ند فامیلییه‌ "ى ئه‌ڵمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، هه‌ستارى پێستى منداڵان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، كه‌ به‌ ته‌واوى پێسته‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى به‌رگرى له‌خۆى بكات ، له‌ پاشان به‌ خێراییه‌كى زیاتر دووچارى ووشكبوون ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ى رۆژانه‌ له‌ گه‌رما بشورێت .
ئه‌وه‌شى باسكردووه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ ، پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان هه‌فتانه‌ سێ جار زیاتر منداڵه‌كانیان نه‌بنه‌ گه‌رماو و سه‌ریان نه‌شۆن . روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ پێستێكى ئاسایى ده‌كرێت ته‌نها ئاو به‌كاربێت ، ده‌كرێت شامپۆیه‌كى نه‌رم بۆ سه‌ر پێستیش به‌كاربێت ، به‌ مه‌رجێك ئه‌و شامپۆیه‌ تایبه‌ت بێت به‌ منداڵانى شیره‌خۆر .
ئه‌و منداڵانه‌ش كه‌ پێستیان ووشكه‌ ، ده‌كرێت به‌ به‌كارهێنانى زه‌یتى باده‌م له‌شیان بشورێت ، ئه‌م زیته‌ش كار له‌سه‌ر ته‌ڕكردن و شێداركردنى پێست ده‌كات و ، نه‌رمییه‌كى وه‌كو ئاوریشمى پێده‌به‌خشێت .
گرنگه‌ پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه‌ له‌ (37) پله‌ى سه‌دى زیاتر نه‌بێت و ، ماوه‌ى مانه‌وه‌ش له‌ گه‌رما بۆ منداڵى شیره‌خۆر له‌ (10) خوله‌ك زیاتر نه‌بێت .
بۆ گرنگیدان به‌ پێستى منداڵى شیره‌خۆر ، پێویسته‌ دایكان ئه‌و شامپۆیانه‌ به‌كاربێنن كه‌ هیچ مادده‌یه‌كى پارێزگارى و پێكهاته‌ى بۆندارى له‌خۆنه‌گرتبێت ، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆى شڵه‌ژان و هه‌ستیارى پێستى شیره‌خۆر و دووچاربوون به‌ هه‌ستیارى .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر

 


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

له‌ رووداوێكى ده‌گمه‌ن له‌ جۆرى خۆى ، ئافره‌تێكى گه‌نجى ئه‌مریكى كه‌ ته‌مه‌نى (28) ساڵه‌ ، بێ هیوا بووه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ببێته‌ دایك ، پاش ئه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵ بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌ردانى پزیشكیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى منداڵێك بخه‌نه‌وه‌ .
"لۆرین چۆك " به‌ به‌رده‌وامى كۆرپه‌له‌كانى دووچارى له‌بارچوون ده‌بوون ، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، كه‌ له‌ منداڵدانى دووچارى نه‌خۆشییه‌ك بووبوو به‌ (كۆنیشانه‌ى كیسى هێلكه‌ندان) ده‌ناسرێت و به‌م هۆیه‌ش ئاستى هۆڕمۆنى (ئه‌ندرۆجین ) زیادیده‌كرد .
ئه‌و ئافره‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ ئامۆژگارى كرا بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر سه‌ردانى پزیشك بكات ، به‌هۆى دواكه‌وتنى سوڕى مانگانه‌ و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستى گشتى خۆى ، له‌ به‌رامبه‌ردا "لۆرین چۆك " ده‌چێته‌ نۆڕینگه‌ى پزیشكى پسپۆڕ و ئه‌نجامه‌كه‌ش جێگه‌ى سه‌رسوڕمانى خۆى و پزیشكه‌كه‌ى ده‌بێت .
له‌م سه‌ردانه‌دا ، لۆرین بۆى ده‌ركه‌وت كه‌ دووگیانه‌ و ، دووگیانییه‌كه‌شى له‌ هه‌فته‌ى (39)ـمین دایه‌ ، پزیشكه‌كه‌ و خۆیشى له‌م حاڵه‌ته‌ ده‌گمه‌نه‌ دووچارى شۆك بوون ، كه‌ تاكو ئێستا نه‌یزانیوه‌ دووگیانه‌ .
له‌ كۆتاییدا (لۆرین چۆن ) یه‌كه‌م منداڵى بوو ، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵ بوو خۆى و پزیشكانیش بێ هیوا بووبوون ببێته‌ دایك ، ئه‌م منداڵه‌شى به‌ دیارییه‌ك داده‌ندرێت كه‌ به‌ هاتنى سه‌رى ساڵ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌ پێشكه‌شى كراوه‌ .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر

 


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

بابه‌تى دروستكردنى بوكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ وڵاتى چین و له‌ پاشان له‌م دواییه‌ فرۆشتنى له‌ وڵاتى به‌ریتانیا ، دۆخێكى دڵه‌ڕاوكێى له‌ ریزى به‌كارهێنه‌رانى دروستكرد ، كاتێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ته‌ندروستى تێبینیكرا ، كه‌ مادده‌ى كیمیایى له‌خۆگرتووه‌ و ده‌بێته‌ هۆى شێرپه‌نجه‌ و نه‌زۆكى .
به‌ پێى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى "سه‌ن "ى به‌ریتانى ، ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه‌ له‌ كۆگایه‌كى فرۆشتنى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ شارى (نۆتنگهام ) بینیدراوه‌ ، ئه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌ رێژه‌یه‌كى زۆر به‌رز له‌ مادده‌ى "فسالات "ى له‌خۆگرتووه‌ .
كاره‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به‌و بوكه‌ڵه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ بازاره‌كانى به‌ریتانیا به‌ "سویت فاشن " و " گێڵ بیوتیفڵ " ده‌ناسرێت و ، هه‌ریه‌ك له‌م بوكه‌ڵانه‌ به‌ نزیكه‌ى سێ جونه‌یهى ئیسته‌رلینى ده‌فرۆشرێن .
ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه‌ ره‌زامه‌ندى په‌یوه‌ست به‌ سه‌لامه‌تى به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌موو ناوچه‌كانى به‌ریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن ، ئه‌مه‌یان به‌رهه‌مێكى ساخته‌یه‌ و نرخه‌كه‌ى له‌ بوكه‌ڵه‌ى "باربى " و بوكه‌ڵه‌ به‌ناوبانگه‌كانى ترى له‌و وڵاته‌ ده‌فرۆشرێن هه‌رزانتره‌ .
ئه‌وانه‌ى ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه‌ دروست ده‌كه‌ن ، په‌نا بۆ به‌كارهێنانى رێژه‌یه‌كى به‌رزى مادده‌ى (فسالات ) ده‌به‌ن ، تاكو ئه‌و پلاستیكه‌ى له‌ كردارى دروستكردنى بوكه‌ڵه‌كه‌ به‌كاردێت زۆر توند بێت ، به‌م جۆره‌ش سه‌رپێچى ئه‌و ئاسته‌ ده‌كه‌ن ، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كان دیاریكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مادده‌كه‌ى تێدا به‌كاربهێندرێت .
"جینى بیلى " ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شارى (نۆتنگهام ) رێنمایى دایك و باوكانى كردووه‌ ، له‌ رۆژانى یادى سه‌رى ساڵ خۆیان و منداڵه‌كانیان له‌م بوكه‌ڵه‌ هه‌رزانه‌ بپارێزن ، به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆرى كه‌لوپه‌لى چینى رووى له‌ وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ .
باسى له‌وه‌شكردووه‌ ، ئه‌م بوكه‌ڵه‌ هه‌رزانه‌ هێماى كوالێتى به‌رز و سه‌لامه‌تى له‌خۆنه‌گرتووه‌ ، هه‌روه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كى كۆتایى نه‌خراوه‌ته‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌ و پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان ، هاوشێوه‌ى كه‌لوپه‌له‌كانى ترى به‌ریتانیا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایى ده‌فرۆشرێن .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر

 


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ده‌زگاى گه‌ردوونى ئه‌مریكى "ناسا " رایگه‌یاند ، جیهان له‌ چاوه‌ڕوانى هه‌سارۆكه‌یه‌كى گه‌وره‌دایه‌ ، به‌ نزیك زه‌وى تێده‌په‌ڕێت ، ئه‌ویش پاش دوو رۆژ له‌ سه‌رى ساڵ ده‌بێت .
ناسا روونیكردووه‌ته‌وه‌ ، له‌ رۆژى (26)ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى به‌ رووداوێكى گرنگ تێده‌په‌ڕێت ، ئه‌م رووداوه‌ش بریتى یه‌ له‌ تێپه‌ڕبوونى هه‌سارۆكه‌یه‌كى زه‌به‌لاح به‌ ناوى "310442" له‌ نزیك هه‌ساره‌ى زه‌وى تێده‌په‌ڕێت و ، چێوه‌ى ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ش له‌ نێوان (280) بۆ (620) مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ .
سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ له‌ ته‌نه‌ نزیكه‌كانى نزیك زه‌وى سه‌ر به‌ ده‌زگاى ناسا رایگه‌یاند ، قه‌باره‌ى ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه‌ ، له‌وانه‌یه‌ گه‌وره‌تربێت له‌ سه‌نته‌رى بازرگانى جیهانى كه‌ له‌ شارى نیویۆڕك هه‌ڵكه‌وتووه‌ ، كه‌ درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (546) مه‌تر .
"پۆڵ چوداس "ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌ گۆڤارى "نیوز ویك "ى راگه‌یاند ، تێپه‌ڕبوونى هه‌سارۆكه‌كان به‌ نزیك زه‌وى به‌ درێژایى هه‌زاران ساڵه‌ رووده‌دان ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ، جێگه‌ى كارزانییه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تى ماوه‌ى چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ چاودێرى ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ ده‌كات و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر خولگه‌كانیان ده‌كات .
ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ش به‌ خێراییه‌ك به‌ نزیك زه‌وى تێده‌په‌ڕێت ، ئه‌و خێراییه‌ش ده‌گاته‌ (44) هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا . رونیشیكرده‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و به‌رده‌ زه‌به‌لاحه‌ زۆر نزیك ده‌كه‌وێته‌ له‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى ، به‌ڵام به‌و جۆره‌ش نیه‌ كه‌ ئێمه‌ دووچارى دڵه‌ڕه‌وكێ بكات .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

گەردوون لەوەی کە زانایان پێشبینییان دەکرد زۆر خێراتر پەرە دەستێنێت و کەسیش نازانێت هۆکارەکەی چییە.

تیمێک لە توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە دراوەگەلێک کە لە تەکنۆلۆجیایەکی نوێی تەلەسکۆپەوە بەدەست هاتووە ئەم بۆچوونەیان دووپات کردووەتەوە. ئەم تەکنۆلۆجیایە لەسەر ئاوێنەی نووشتاوە کار دەکات و لە تەلەسکۆپی کێک لە هاوایی دانراوە و دەتوانێت ئەو شێواندنانە کە بە هۆی بەرگەهەوای زەوییەوە ساز بووە چاک بکاتەوە.

گەردوون بە خێراییەکی ٩لەسەد زیاتر لە بڕی پێشبینیکراو پەرە دەسێنێت.

ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو ناکۆکییە لە خێرایی پەرەسەندنی گەردووندا بەهۆی وزەی تاریک، یان مادە و فیزیکێک بێت کە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

وزەی تاریک، هێزێکی نادیار و ڕازاوییە کە نزیکەی ٦٨%ی گەردوون پێ دەهێنێت. ئەم وزەیە دەتوانێت خێرایی پەرسەندنی زۆرتر کردبێت و کێشکردنی مادەی تاریکی لەناوبردبێت.

کێشکردنی مادەی تاریک هۆکاری کەمبوونەوەی خێرایی پەرەسەندن دوای تەقینەوەی گەورە بووە.

سەرچاوە:

https://www.sciencealert.com/the-standard-model-discrepancy-has-created-a-crisis-in-cosmology
محه‌ممه‌د ئه‌مین

 


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

كۆمپانیاى "نایكى " خۆى ئاماده‌ده‌كات بۆ خستنه‌رووى جلوبه‌رگى باڵاپۆشى تایبه‌ت به‌ مه‌له‌كردنى ئافره‌تان ، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ش به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سوكه‌ و به‌ خێراییش ووشكده‌بێته‌وه‌ .
ئه‌و جلوبه‌رگه‌ نوێیه‌ى كۆمپانیاى "نایكى " له‌ كۆمه‌ڵه‌ى (Victory Swim Collection) و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌شى به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ هه‌موو جه‌سته‌ داده‌پۆشێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى باڵاپۆشى تایبه‌تییه‌ بۆ مه‌له‌كردن .
به‌ پێى راگه‌یاندنى كۆمپانیاكه‌ ، دیزاینكردنى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ جلوبه‌رگه‌ بۆ پێوستى جۆراوجۆره‌ ، هه‌ر له‌ جلوبه‌رگى داپۆشراو تاكو ئه‌و جلوبه‌رگه‌ى پارێزگارى له‌ جه‌سته‌ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر تیشكى خۆر ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دیزانینى تایبه‌تى بۆ ئافره‌تان تاكو بتوانن به‌ داپۆشراوى مه‌له‌بكه‌ن .
پێشتریش له‌ ساڵى 2017 كۆمپانیاكه‌ هه‌ستابوو به‌ خستنه‌رووى جلوبه‌رگێكى داپۆشراوى وه‌رزشى بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى وه‌رزش ئه‌نجامده‌ده‌ن ، ئه‌ویش له‌ پۆلیسته‌ر دروستكرابوو ، كه‌ كێشه‌كه‌ى سووك بوو ، له‌گه‌ڵ بوونى كونى زۆر بچوك بۆ ئه‌وه‌ى شانه‌ى جلوبه‌رگه‌كه‌ هه‌واگۆڕێ بكات و رووونیش نه‌بوو .
بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌ ساڵى 2004 جلوبه‌رگى بۆركینى یان ئه‌وه‌ى به‌ مایۆى ئیسلامى ده‌ناسرێت له‌ ئوستڕالیا ده‌ركه‌وت ، هه‌ندێكیش بڕوایان وایه‌ ، به‌م جله‌ باڵاپۆشییه‌ ئافره‌تانى پابه‌ند ده‌توانن به‌شدارى وه‌رزشى مه‌له‌ بكه‌ن .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر