گرنگترین مانشێتەکان

سه‌رچاوه‌یه‌ك : عه‌لاوى داواى له‌ بارزانى كردووه‌ پشتیوانى محه‌ممه‌د عه‌لاوى بكات بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتووى عێراق گرنگ

سه‌رچاوه‌یه‌ك : عه‌لاوى داواى له‌ بارزانى كردووه‌ پشتیوانى محه‌ممه‌د عه‌لاوى بكات بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتووى عێراق

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار ئاشكرایكردووه‌ ، ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌ركرده‌ى "ئیئتلاف وه‌ته‌نى " له‌ كاتى دیدارى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشنیاریكردووه‌ ، پشتیوانى و پاڵپشتى محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوى بكات ، وه‌ك كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى "المستقله‌ " بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌ :" عه‌لاوى داواى له‌ بارزانى كردووه‌ پشتیوانى كاندیدبوونى محه‌ممه‌د عه‌لاوى بكات ، به‌ڵێنیشى پێداوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتیوانییه‌ ، پارێزگارى له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بكات ، كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستیكه‌وتووه‌ " .
"دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ " له‌و ماڵپه‌ڕى گواسته‌وه‌ كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌ ، " عه‌لاوى به‌ڵێنیداوه‌ دۆسییه‌ى كه‌ركوك و ده‌شتى نه‌ینه‌وا به‌و جۆره‌ یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌ ، كه‌ جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستان بێت ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر محه‌ممه‌د عه‌لاوى بگاته‌ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتووى عێراق " .
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " مه‌سعود بارزانى له‌م بابه‌ته‌ به‌ گومان بووه‌ ، ئه‌ویش به‌ رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێك له‌ عه‌لاوى ، له‌ باره‌ى سروشتى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى باسى ده‌كات ، ئایا به‌ڵێنى كه‌سین یان له‌ جێگه‌ى محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوى قسه‌ ده‌كات ، یاخود ئه‌وه‌ى ده‌یخاته‌روو به‌ رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌دڕ ، كه‌ سه‌دڕیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پشتیوانى كاندیدبوونى محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوى ده‌كات " .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ سروشتى گفتوگۆكانى نێوان عه‌لاوى و بارزانى رووننه‌كردووه‌ته‌وه‌ ، باسى له‌وه‌ش نه‌كردووه‌ ئایا ئه‌نجامى كۆتایی په‌یوه‌ندى نێوانیان به‌چى گه‌یشتووه‌ .

 

داڕشتنه‌وه‌ " هیوا قادر