هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

خاوەنی چەند كۆمپانیایەك بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ حەجی بازرگانی دەستگیركران

دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، خاوەنی چەند كۆمپانیایەك بە تۆمەتی بانگەشەكردن و ریكلامكردن بۆ حەجی بازرگانی دەستگیركراون.
حەسەن فەهد كەنانی وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، چەند كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە هاووڵاتیانیان هەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە ڤیزایان دابین دەكەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانی و ئەو كۆمپانیایانە مۆڵەتی كاركردنیان نییە و رێكاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و دەستگیركراون.
دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە هەماهەنگی هەیە بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو كۆمپانیا و نوسینگانەی هاووڵاتیان هەڵدەخەڵەتێنن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەكەن بەرامبەر بە بڕێكی زۆر لە پارە.
وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق وتیشی، ڤیزای حەج بۆ هاووڵاتیان لەلایەن دەستەكەوە دەدرێت و هیچ كۆمپانیایەك و نوسینگەیەك ڤیزا دابین بكات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار