گرنگترین مانشێتەکان

وه‌زیری كشتوكاڵ سكاڵا تۆمار ده‌كات گرنگ

وه‌زیری كشتوكاڵ سكاڵا تۆمار ده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زیری كشتوكاڵ له‌سه‌ر ساخته‌كردنی نوسراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سكاڵای دژی كۆمپانیایه‌ك تۆماركرد.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ساخته‌كردنی نوسراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سكاڵای دژی كۆمپانیای ئه‌نسكۆ تۆماركرد.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ واژۆی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌، ناوبراو داوی له‌ دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی جوڵاندنی سكاڵا له‌ دژی كۆمپانیاكه‌.

كۆمپانیای ئه‌نسكۆ بۆ بازرگانی گشتی سنوردار، هه‌ستاوه‌ به‌ ساخته‌كردنی نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتو كاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌مه‌به‌ستی هێنانی "ده‌ هه‌زار" تۆن دوگی به‌ستوو له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.