گرنگترین مانشێتەکان

زیاتر له‌ 50 رێكخراوى مه‌ده‌نى داواى ده‌ستور بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن گرنگ

زیاتر له‌ 50 رێكخراوى مه‌ده‌نى داواى ده‌ستور بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌سه‌روبه‌ندى هه‌موارى ده‌ستورى عێراق،داواى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستورى كوردستان ده‌كرێت له‌ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌ماندا،ئه‌و ده‌ستوره‌ى كه‌ به‌هۆى ناكۆكى هێزه‌ سیاسیه‌كان ماوه‌ى چوار ساڵه‌ كاره‌كانى په‌كى كه‌وتوه‌، زیاتر له‌ 50 رێكخراوى مه‌ده‌نى له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان داواى ده‌ستورێكى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاساى په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌.

لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى كوردستان كه‌ له‌ساڵى 2015 به‌پێى یاسا پێكهێنرا،دواى 60 كۆبونه‌وه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ خالى كۆتایى له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و تائیستا پرسه‌كه‌ به‌ هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه‌ .


ڤیدیۆ