گرنگترین مانشێتەکان

وه‌زاره‌تی دارایی: رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ ده‌كه‌ین گرنگ

وه‌زاره‌تی دارایی: رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ ده‌كه‌ین

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری دارایی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون.

ئاوات شێخ جه‌ناب راگه‌یاند: كه‌ شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی جێبه‌جێ بكات و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بچه‌سپێنێت و له‌باره‌ی مافه‌كانی دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتووه‌.

ئاوات شێخ جه‌ناب وتیشی: رێككه‌وتووین له‌سه‌ر راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (SOMO) .

وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ند بێت ئه‌وا كێشه‌ی مووچه‌ نامێنێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌شت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 12 مووچه‌ی خانه‌نشین قه‌رزان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ حكومه‌تى هه‌رێم سێ ساڵ به‌ پاشه‌كه‌وت و هه‌شت مانگ به‌ ته‌واوى قه‌رزارى فه‌رمانبه‌رانه‌.