گرنگترین مانشێتەکان

ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان گرنگ

ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوەوە.

لە سەرەتای کۆبوەنەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین دەرئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پڕۆژە بودجەی 2020 لە لایەن شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا خرایەرو.

ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە شاندی دانوستاندکار ، جەختی لە پابەندبونی هەرێمی کوردستان بە داکۆکیکردنی لە ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و بەو ئاراستەیەش شاندەکەی راسپارد کە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی تا پەسەندکردنی ئەو رێککەوتنەی لە گەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردوە، رێککەوتنەکە لەڕێگەی هەماهەنگیکردن لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە ئەنجامدراوەو داوادەکات بەجۆرێک رێکبخرێت کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرچاو بگیرێت.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها ، گفتوگۆی دەربارەی دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان و گرفت و ئاستەنگەکانی کرد.

وەزیری کارەبا کەمال محەمەد ساڵح راپۆرتێکی بەرفراوانی بە داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی بەرهەمهێنان و خەرجییەکانی کارەبا و کێشە و ئاستەنگەکان و سەرپێچییەکانی بواری کارەبا خستەڕو.