گرنگترین مانشێتەکان

ناڕه‌زایی هاوڵاتیانى گه‌رمیان دژى خراپى كه‌رتى ته‌ندروستى په‌ره‌ ده‌سێنێت گرنگ

ناڕه‌زایی هاوڵاتیانى گه‌رمیان دژى خراپى كه‌رتى ته‌ندروستى په‌ره‌ ده‌سێنێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

كه‌رتى ته‌ندروستى له‌گه‌رمیان یه‌كێكه‌ له‌وكه‌رتانه‌ى ساڵانێكى زۆره‌ هاوڵاتیان ڕه‌خنه‌و نیگه‌رانییه‌كى زۆریان له‌سه‌ره‌ چه‌ندڕۆژێكه‌ چین وتوێژه‌كانى گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكى ناڕه‌زایه‌تییان له‌دژى كه‌مى پزیشك و نه‌خۆشخانه‌و به‌تایبه‌ت ڕه‌وانه‌كردنى نه‌خۆش بۆ رێگاى دورى سلێمانى ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌شێك له‌هاوڵاتیانى گه‌رمیان بۆسپێده‌ ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌گه‌رمیان شتێك هه‌بوایه‌ به‌ناوى كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌واهه‌ریه‌ك له‌بریندارانى چه‌ندڕۆژى ڕابردوى ئاسایش ومامۆستاكه‌ى زانكۆى گه‌رمیان له‌رێگاى سلێمانى گیانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌دا.


ڤیدیۆ