گرنگترین مانشێتەکان

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ گرنگ

ئەمڕۆ  پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ تاووتوێكردنی چەند پرۆژە یاسایەک و هەمواری پرۆژە یاسای تاپۆکردنی زەوییە زیادەڕۆکان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی كارنامه‌یه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، تاووتوێی پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی زەوییە زیادەڕۆکان ده‌كات كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌فته‌ی پێشوو له‌به‌ر چه‌ند كه‌موكورتییه‌ك ناردییه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، په‌رله‌مان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای رێکلامی بازرگانی و تاووتوێی پرسی ماددەی هۆشبەر دەکات.

مانگی رابوردوو پەرلەمانی کوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژە یاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان دا و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كرده‌وه‌و داوای كردووه‌ هه‌ندێك بڕگه‌و وشه‌ بگۆڕدرێن.