گرنگترین مانشێتەکان

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكان مافی خۆیانەو بارگرانی داراییش دروست ناكات گرنگ

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكان مافی خۆیانەو بارگرانی داراییش دروست ناكات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان مافی یاسایی خۆیانە و هیچ بارگرانی داراییش دروست ناكات، دەشڵێت: حكومەت ئامادە نییە فەرمانبەرانی گرێبەست بكات بە هەمیشەیی.

د.ئیسماعیل سگێری، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: وەك فراكسیۆن پێمان وایە بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان مافی یاسایی خۆیانە و هیچ بارگرانی دارایش دروست ناكات.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەت وەڵامی پەڕلەمانی داوەتەوە و لە نووسراوەكەی، كە بۆ پەڕلەمانی ناردووە داوای لێكۆڵینەوەی زیاتر دەكات لەوەزارەتە پەیوەندیدارەكان تاحكومەت بەزانیاری دروست وەڵامی پەڕلەمان بداتەوەن بۆیە پەڕلەمان ناتوانێ جاری خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێمان وایە بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان مافی یاسایی خۆیانە و هیچ بارگرانی داراییش دروست ناكات، چونكە ئەوان مووچە وەردەگرن لە حكومەت تەنها ئەو مووچەیەیان وەك فەرمانبەری دامەزراو لێبكات.