گرنگترین مانشێتەکان

بە تەقەی پاسداران سێ كۆڵبەر لە مەریوان كوژرا و برینداربوون

بە تەقەی پاسداران سێ كۆڵبەر لە مەریوان كوژرا و برینداربوون

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی دەستڕێژی هیزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنوورەكانی مەریوان كۆڵبەرێك كوژرا و دووانی دیكەش برینداربوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 2-12-2019 هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری قوڵقوڵەی شاری مەریوان تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێك كوژراوە و دووانی دیكەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كۆڵبەرەی گیانی لەدەستدا ناوی (مەهدی یووسفی)یە و تەمەن ٤٢ ساڵە و خەڵكی گوندی ساوجی-یە، ناوبراو خێزاندارە و باوكی منداڵێك بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوو كۆڵبەرەكەی دیكەش هەر لەو شوێنە برینداربوون، كە تا ئێستا ناسنامەی یەكێكیان بە ناوی (یەعقووب ڕەزایی) ئاشكراكراوە.