گرنگترین مانشێتەکان

باندێكی بازرگانی بەماددەی هۆشبەر لەهەولێر دەستگیر دەكرێن

باندێكی بازرگانی بەماددەی هۆشبەر لەهەولێر دەستگیر دەكرێن

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لەهەولێر باندێكی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر دەستگیركران و لەكاتی دەستگیركردنیششیاندا چەند چەقۆیەك و 11 مۆبایل و بڕێك پارەیان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگاداركرانەوە بەبوونی بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەر، راشیگەیاند: پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردەوەو توانی ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

لەوبارەیەوە (موقەدەم كاروان مامەند میرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر رایگەیاندوە: ئاگاداركراینەوە بەبوونی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر، ئێمەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەم روداوە كردەوەو توانیمان باندێك كە لە چوار تۆمەتبار پێكهاتبوون دەستگیربكەین.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: تۆمەتبارەكان ناویان (د.ر.م)، تەمەن 20 ساڵان (ر.ر.م.) تەمەن 28 ساڵان، (گ.ر.ع.) تەمەن 19 ساڵان و (هـ.ا.ا.) تەمەن 38 ساڵان، تۆمەتبارانیش دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كە هەڵسابوون بە بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ، هێرۆوین).

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی راگەیاندوە:لەكاتی دەستگیركردنیشیان تەواوی ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو چەند چەقۆیەك و 11 مۆبایل و بڕێك پارەیان لابووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە رێكخراوەو رەوانەی بەردەم دادوەر كراوەو بڕیاریداوە بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە 14ی ماددەی هۆشبەر.