گرنگترین مانشێتەکان

په‌رله‌مانتارانى كورد : به‌ یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست داكۆكى له‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین

په‌رله‌مانتارانى كورد : به‌ یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست داكۆكى له‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

هه‌ر چوار ئه‌ندامى كورد له‌ لێژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووپاتیانكرده‌وه‌ ، موچه‌ به‌ دوور ده‌گرین له‌ هه‌موو ململانێیه‌كى سیاسى و ئابورى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، به‌ یه‌كده‌نگ داكۆكى له‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین .
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید و شێروان میرزان و جه‌مال كۆچه‌ر و هۆشیار عه‌بدوڵڵا ، چوار ئه‌ندامى كوردن له‌ لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق و رایانگه‌یاندووه‌ :" وه‌كو ساڵى رابردوو یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست داكۆكى له‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین " .
له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیاندا ، ئه‌ندامانى كورد له‌ لێژنه‌ى دارایى روونیشیانكردووه‌ته‌وه‌ " بابه‌تى موچه‌ به‌ دوور ده‌گرین له‌ هه‌موو ململانێیه‌كى سیاسى و ئابورى كه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بوونى هه‌یه‌ " .
دووپاتیشیانكردووه‌ته‌وه‌ " هه‌موومان كۆك بووین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌كگرتوویى داكۆكى له‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ، پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بكه‌ین ، خۆمان به‌ دووریش بگرین له‌ هه‌موو جۆره‌ ململانێیه‌كى سیاسی .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر