گرنگترین مانشێتەکان

د. موسه‌نا ئه‌مین: عادل عه‌بدولمه‌هدی لاواز كراوه‌و ناتوانێت قوناغى نوێ به‌ڕێوه‌ ببات گرنگ

د. موسه‌نا ئه‌مین: عادل عه‌بدولمه‌هدی لاواز كراوه‌و ناتوانێت قوناغى نوێ به‌ڕێوه‌ ببات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران عێراق، د. موسه‌نا ئه‌مین رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ده‌نگ له‌ سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ درا، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگى پێبدرێت، چونكه‌ عادل عبدالمهدى لاوازكراوه‌.

د. موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى فراكسیونى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: ئه‌وان له‌ به‌غدان و به‌شدارى له‌ دانشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

وتیشى: هیچ برگه‌یه‌كى رون له‌ ده‌ستورى عیراقى دا نیه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران پێویستى به‌ ده‌نگدانى په‌رله‌مانه‌ یان نا.

وتیشى ئه‌گه‌ر ده‌نگ له‌ سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ درا، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگى پێبدرێت، چونكه‌ عادل عبدالمهدى لاوازكراوه‌.

د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده‌ ععادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ كورد باش بووه‌ به‌ڵام ئه‌و ناتوانێت قوناغى نوێ به‌ڕێوه‌ ببات، پێویستى به‌ كه‌سێكى تره‌و تا ئێستا باسى هیچ كه‌سێك بو به‌دیلى عبدالمهدى نه‌كراوه‌.