گرنگترین مانشێتەکان

هاتووچۆ هۆشدارى ده‌دات له‌ باره‌ى ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆوه‌ گرنگ

هاتووچۆ هۆشدارى ده‌دات له‌ باره‌ى ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆوه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: مەفرەزەی تایبەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ پێكھێندراوەو كەسی سەرپێچیكاریش دادگایی دەكرێت.

ڕائید فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە نەك لەهەولێر، بەڵكو لەهەموو هەرێمی كوردستان باوە، بەڵام ئێمە ئێستا مەفرەزەیەكمان لەهێزەكانی ئاسایش و زێڕەڤانی پێشمەرگە پێكهێناوە، زۆربەیان بەشەو دەردەچن، ئێمە لەكاتژمێر نۆ تاوەكو سێی شەو بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتانە دەكەین.

وتیشی:" ژمارەیەكی دروست لەبەردەستدا نییە، بەڵام هیچ شەوێك نییە 12 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا نەگیرێت، لەهەولێریش بەگشتی 700 هەزار ئۆتۆۆمبێل تۆماركراوە، بۆیە بوونی 200 ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ نابێتە دیاردە".