گرنگترین مانشێتەکان

باڵیۆزخانەی ئەمریکا راگەیەندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.. لێپێچینەوەی بەپەلە بكرێت گرنگ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا راگەیەندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.. لێپێچینەوەی بەپەلە بكرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندڤڤك دەبێت ئەوانەی دەستڕێژی گوللـەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کردوە دەستگیربکرێن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەبێت ئەوانەی دەستڕێژی گوللـەیان لە خۆپیشاندەران کرد، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاوی زیاتر بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران هەڵبگرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەو کارە تونوتیژیانەی شەوی رابردو لە نزیک پردی سنک لەمەیدانی ئەلخەلانی لەدژی خۆپیشاندەران ئەنجامدرا(قێزەون و ترسناک)بو، پێویستە خۆپیشاندەران بە ئازادی بیرو بۆچونی خۆیان دەرببڕن بەبێ ئەوەی توندوتیژیان لەبەرامبەر ئەنجامبدرێت.

راشیگەیاند: لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێبکات و گیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت.

لەو بەیاننامەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد لێپێچینەوەی بەپەلە بکات لەو چەکدارانەی کە تاوانیان لەدژی خۆپیشاندەران ئەنجامداوە.

شەوی رابردو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللـەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدای پایتەخت کرد و بەهۆیەوە لانیکەم 19 خۆپیشاندەر کوژران.