گرنگترین مانشێتەکان

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانی عێراق ئاشكرا دەكرێت گرنگ

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

كۆمسیونى مافى مرۆڤى عێراق كۆتا ئامارى قوربانییانى خۆپیشانده‌رانى عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌له‌سه‌ره‌تایى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كان تا ئێستا بونه‌ته‌ قوربانى له‌به‌غدا و پارێزگاكانى ترى ناوه‌راست و باشورى وڵات.

عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیونى مافى مرۆڤى عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌ى كوژراوانى خۆپیشانده‌ران گه‌یشتووه‌ته‌ 433 كه‌س ونزیكه‌ى 20 هه‌زار كه‌سیش بریندارن كه‌زیاتریان له‌خۆپیشانده‌ره‌كانن، به‌شێكیشیان له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن.

وتیشى: ژماره‌ى ده‌ستگیركراوانیش گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج هه‌زار و 597 كه‌س. راشیگه‌یاند: له‌پارێزگاى زیقار نزیكه‌ى 50 كه‌س كۆژراون و225 كه‌سى تریش بریندارن.