گرنگترین مانشێتەکان

تۆمه‌تبارى یه‌كه‌م به‌ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى (زى قار ) فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌رچوو گرنگ

تۆمه‌تبارى یه‌كه‌م به‌ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى (زى قار ) فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌رچوو

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ده‌سته‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى عێراقى ، كه‌ پێكهاتووه‌ بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ رووداوى خۆپیشانده‌رانى ئه‌م دواییه‌ى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق ، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ به‌رپرسێكى باڵا ئه‌منى ده‌ركردووه‌ .
به‌ پێى فه‌رمانێكى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى عێراقى ، یاداشتى ده‌ستگیركردن و رێگریكردن له‌ گه‌شتكردنى فه‌ریق جه‌میل شه‌مه‌رى ده‌رچووه‌ ، كه‌ به‌رپرسى دۆسییه‌ى ئه‌منى شارى (زى قار ) بووه‌ .
سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵاى عێراقى له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى رایگه‌یاندووه‌ :" ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى (زى قار ) ، یاداشتى ده‌ستگیركردن و قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى له‌ سه‌ر جه‌میل شه‌مه‌رى ده‌ركردووه‌ " .
باسى له‌وه‌شكردووه‌ " هۆكارى بڕیارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانده‌ركردنى بووه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ بووه‌ ، ئه‌و فه‌رمانه‌شى هۆكاربووه‌ بۆ كوژرانى خۆپیشانده‌رانى شارى (زى قار ) " . ئه‌مه‌ش به‌ پێى بڵاوكراوه‌ فه‌رمییه‌كه‌ .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر