گرنگترین مانشێتەکان

ناوى كاندیده‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشكراده‌كرێن

ناوى كاندیده‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشكراده‌كرێن

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ، له‌سه‌ر داواى مه‌ڕجه‌عى ئاینى شیعه‌ له‌ عێراق ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌كێشێته‌وه‌ ، كوتله‌ سیاسییه‌كان ناوى چه‌ند كاندیدێكیان هێناوه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى .
له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ناوانه‌ى ئاشكراكراون ، عه‌دنان زرقى سه‌رۆكى كوتله‌ى (نه‌سڕ ) له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ، محه‌ممه‌د شیاع سودانى وه‌زیرى پێشوى كار و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى قانون ، ناویان له‌ لیستى كاندیده‌كان هاتووه‌ .
هه‌روه‌ك چه‌ند ناوێكى تریش له‌ لیسته‌كه‌ خراونه‌ته‌روو ، ئه‌وانیش عه‌لى شوكرى كه‌ ئێستا پۆستى گه‌وره‌ راوێژكارانى سه‌رۆككۆكارى هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدولمحسین عه‌بتانى وه‌زیرى پێشووى وه‌رزش و لاوان و قوسه‌ى سوهه‌یلى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ، له‌ كۆتاییشدا ناوى عزه‌ت شابه‌نده‌رى ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و كه‌سایه‌تى سیاسى هاتووه‌ .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر