گرنگترین مانشێتەکان

سه‌در: با گفتوگۆ بكه‌ینه‌ بنه‌مای‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ جیاتی‌ چه‌ك

سه‌در: با گفتوگۆ بكه‌ینه‌ بنه‌مای‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ جیاتی‌ چه‌ك

موقته‌دا سه‌در داوا ده‌كات پێش خه‌ڵك خۆمان په‌روه‌رده‌ بكه‌ین، هاوكات داوا ده‌كات گفتوگۆ بكرێته‌ بنه‌مای‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ جیاتی‌ په‌نابردن بۆ چه‌ك.

له‌ وته‌یه‌كیدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ زانستیی‌ له‌ نه‌جه‌ف به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ له‌ دایكبونی‌ فاتیمه‌ی‌ زه‌هراوه‌ پێشكه‌شیكرد، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ موسڵمانان پێش هه‌موو كه‌س خۆیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن و گفتوگۆ بكه‌نه‌ بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ كێشه‌كان و پێشه‌نگ بن، پێش ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك په‌وه‌رده‌ بكه‌ن.

هاوكات داوایكرد گفتوگۆ ببێته‌ بنه‌مای‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ جیاتی‌ په‌نابردن بۆ چه‌ك له‌ نێو موسڵمانان خۆیان و له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی‌ دیكه‌شدا.

موقته‌دا سه‌در له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا داوای‌ له‌ موسڵمانان و مه‌سیحی‌ و شوێنكه‌وتوانی‌ ئاینی‌ جوله‌كه‌و سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی‌ دیكه‌ كرد, ناكۆكیی‌ و كێشه‌كانیان بخه‌نه‌ لاوه‌ و ده‌ستبه‌رداری‌ توندوتیژیی‌ بن و به‌ ئه‌قڵ و لێكتێگه‌یشتن گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.