گرنگترین مانشێتەکان

"سناپ چات " .. جه‌نگێك له‌ به‌رامبه‌ر چه‌واشه‌كارى سیاسى داده‌نێت

"سناپ چات " .. جه‌نگێك له‌ به‌رامبه‌ر چه‌واشه‌كارى سیاسى داده‌نێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

له‌سه‌ر شێوه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تر ، تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "سناپ چات "یش هه‌نگاوێكى نوێ ده‌هاوێژیت ، ئه‌ویش له‌ پێناوى رێگریكردن له‌ چه‌واشه‌كارى له‌ نێوان چینى گه‌نجان ، ئه‌مه‌ له‌وكاته‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ وڵاتانى جیهانى بۆ مه‌به‌ستى سیاسى ئاراسته‌ده‌كرێن .
تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "سناپ چات " رایگه‌یاند ، ده‌ستیكردووه‌ به‌ چاودێریكردنى رێكلام و بانگه‌شه‌ سیاسییه‌كان له‌ نێو تۆڕه‌كه‌یه‌دا ، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببنه‌وه‌ كه‌ هیچ چه‌واشه‌كار و درۆیان له‌خۆنه‌گرتووه‌ .
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى "سناپ چات " ستراتیجیه‌یتى فه‌یسبووكى نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر ، كه‌ رێگه‌ به‌ زۆربه‌ى رێكلامه‌ سیاسییه‌كان ده‌دات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان درۆشى له‌خۆگرتبێت ، وه‌كو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ریش نیه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كى سیاسى ره‌تده‌كاته‌وه‌ .
به‌ڵكو "سناپ چات " له‌ رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى رایگه‌یاندووه‌ ، ده‌یانه‌وێت تۆڕێكى تایبه‌تى بۆ رێكلام و بانگه‌شه‌كان دابنێن ، چونكه‌ رێكلامه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌نجان ده‌كه‌نه‌ ئامانج و هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌ نێو مشتومڕى سیاسى ، گه‌نجانیش چینێكن به‌ ئاسانى ده‌بنه‌ نێچرى بانگه‌شه‌ى درۆییه‌كان و چه‌واشه‌كارى سیاسى .
ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له‌وانه‌یه‌ رێگه‌ له‌ به‌رده‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تریش بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان رێگه‌ بگرنه‌به‌ر ، چاودێرانیش بڕوایان وایه‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ ئه‌رێنییه‌ ، چونكه‌ بانگه‌شه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئه‌كاونته‌ كه‌سییه‌كان دوورده‌خاته‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن ، نه‌وه‌ك بۆ مشتومڕى سیاسى .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر