هه‌ولێر گۆڵبارانی ته‌ڵه‌به‌ی كرد

بۆتان عومه‌ر 07/01/2021 - 18:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی ناوخۆیی

یانه‌ی هه‌ولێر دوای شه‌ش یاری جارێكی تر به‌سه‌ركه‌تنه‌كان شادبوویه‌وه‌و به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ و به‌ پێنج گۆڵی بێ وه‌لام له‌ ته‌ڵه‌به‌ی برده‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ولێر باشتر ده‌كه‌وت و له‌ خوله‌كی 26 بارزان شێرزاد هه‌ولێری به‌ گۆلێك پێشخست، له‌ خوله‌كی 35 هه‌ردی سیامه‌ند یانه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م ئه‌مه‌ ناونیشانی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ بوو.

له‌ گێمی دووه‌م هه‌ولێر 3 گۆڵی تری تۆماركرد، شێركۆ كه‌ریم له‌ خوله‌كی 64 هه‌ولێری كرده‌ خاوه‌ن گۆڵی سێ یه‌م و بارزان شێرزادیش له‌ خوله‌كی 68 گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد و له‌ خوله‌كی 81 شێركۆ كه‌ریم گۆڵی پێنجه‌می تۆماركرد كه‌ گۆڵی دووه‌می خۆی بوو له‌ یاریه‌كه‌ .

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ هه‌ولێر كۆی خاڵه‌كانی بۆ 17 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی و خاڵه‌كانی ته‌ڵه‌به‌ش هه‌ر له‌ 15 خاڵ مایه‌وه‌ له‌ پله‌ی 13مینی ریزبه‌ند.