ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر به‌ بۆلیڤیا یاری ده‌كات

بۆتان عومه‌ر 28/06/2021 - 12:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

لە گه‌ڕی پێنجەم و  كۆتایی کۆمەڵەى یەکەمى كۆپا ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌ریانی  سبه‌ی كاتژمێڕ 03:00  لەسه‌ر یاریگاى ئەرینا پانتاناڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین به‌رامبه‌ر  بۆلیڤیا یاری ده‌كات.

تانگۆ  سەرکەوتنى بۆ قۆناغى هه‌شت مسۆگه‌ر كردووه‌، هەوڵى پلەى یەکەمى کۆمەڵەکەى دەدات چونكه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پله‌یه‌ ئه‌وا له‌ قۆناغی هه‌شت به‌رامبه‌ر به‌  هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر یاری ده‌كات و بۆلیڤیاش ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ كردووه‌.

ڕه‌نگه‌ سكالۆنی ڕاهێنه‌ر پشوو به‌ به‌شێك له‌ یاریزانه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ قۆناغی داهاتوو به‌ باشی ئاماده‌بن.