سۆلشایه‌ر : ئامانجمان بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگه‌

سامان زاهیر 18/01/2021 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی


له‌دوای یارییه‌كه‌ش سۆلشكایه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد گوتی :" نیگه‌رانم نه‌مانتوانی بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ین،سه‌ره‌تا به‌باشی یارییمان نه‌كرد پاشان ئاستی تیپه‌كه‌مان به‌رز بویه‌وه‌و به‌ره‌و ئه‌وه‌ چووین گۆڵ تۆمار بكه‌ین".

گوتیشی :" من له‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ نیگه‌ران نیم به‌ڵكو له‌ئاستی یاریزانه‌كانم ده‌بوایه‌ ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین،یاریزانانی ناوه‌راست و به‌رگری لیڤه‌رپول رۆڵێكی باشیان له‌ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌بوو،ئامانجی ئێمه‌ بردنه‌وه‌یه‌ له‌یارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین".