شێخ سه‌لمان ده‌رگای میوانداری كردن به‌ڕووی جامی ئاسیا كراوه‌یه‌

سامان زاهیر 01/06/2022 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

شێخ سه‌لمان ئه‌ل خه‌لیفه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا رایگه‌یاند له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تۆپی پێی ئاسیا وڵاتی میوانداری جامی ئاسیای ساڵی 2023 ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین پاش ئه‌وه‌ی چین ره‌تی كرده‌وه‌ میوانداری یارییه‌كان بكات.
یه‌كێتی تۆپی پێی چینی به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی كرد له‌ میوانداری كردنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ بریار بوو حوزه‌یرانی 2023 ئه‌نجام بدرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێكی تر له‌وڵاته‌كه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ بڵاو بوونه‌وه‌دایه‌.
شێخ سه‌لمان له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه‌ گوتی :" یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ده‌رگای میوانداری كردنی به‌رووی یه‌كێتیه‌كانی ئاسیا كردیته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی میوانداری كردنی یارییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو هه‌نگاو نان به‌ره‌و پێشبردنی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌م دۆسیه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن مه‌كته‌بی ته‌نفیزی وڵاتی میواندار ده‌ست نیشان ده‌كات.
له‌كۆتایشدا شێخ سه‌لمان گوتی پاڵه‌وانێتی ئاسیا له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو له‌رووی رێكخستن و هونه‌ری و ركابه‌ری پێشكه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رده‌وام بێت.